کاتێک تۆ لە پاریس نەبی...
ئیتر بشتکووژن ئاساییە...!
چەند رۆژ لە تەقینەوەکەی قامیشلو تێ پەڕیو تێی دا زیاتر لە 200 کەس شەهید و برینداری لێ کەوتەوە....

چەن رۆژ لەوە پێش کەسێکی ئێرانی_ئاڵمانی 8نەفەری کووشت، زۆر کەس پرۆفایلی بۆ رەش کردوو  لە ئینستا بۆ کرد بە پۆست!
زۆر کەسیش بە گریانەوە و عەکسی هیتلێر لە باوەش دا، تا ئاڵمان #باوکەرۆ_چمان_بەسەرهات گویان هاو سۆزی خۆیان دەربڕی!
بی بی سی ۴ شەوو رۆژ چۆنیەتی دەڕهێنانی دەرزی سووخمەی مەلەکە ئێلیزابێت بە پەخشی راستەوخۆ نیشان دەدا...
#من_و_تو لە موستەنەدێکی ٦ قسمەتی گوێستنەوەی ماڵی کابرا بڵاو دەکاتەوە...
خووا هەڵ ناگرێ چەن دەقێکیش لەسەر قامیشلوو دوان و زانیمان کاری برادەرانی داعەش بوو!
...ئاخ...هەزار ئاخ و هەزار ئاخ بەو بەشەی خووا دای بە کووردان...
وەک ئەوەی خوێنی ئەوان سوورتر بێ...
وەک ئەوەی هەڵبژاردەی خۆمانە کە وامان بەسەر بێ...
کەس لە فەرانسەو ئاڵمان و ئێران نەیزانی لە قامیشلوو چش قەوما...کەسیش هاوخەمی دەرنەبڕی...

منبع : سردشت ربط گراوان |کاتێک تۆ لە پاریس نەبی
برچسب ها : پاریس نەبی